راچڵەکین-
قائیمقامیەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی خەڵک ورێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چەند شوێنێک دادەخرێن.
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر له رۆژانی ههینی (بازاڕه میللیهكان، گۆڕهپانهكانی باڵنده، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکلان،پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) بهتهواوی دادهخرێن و هاتووچۆكردن لێیان قهدهغهیه".
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر جارێکی دیکە رێکارەکانی خۆپارێزی لە شارەکە توندکرایەوە.