ئەمریكا رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان ئیمزا دەكات

جیهان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 476

ترەمپ كۆتایی بە دۆخی ناسەقامگیری ئەفغانستان دەهێنێت

راچڵەكین

دۆناڵد ترەم سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان ئیمزا دەكات.

كەناڵی حوڕە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 23-2-2020، سەرۆكی ئەمریكا نیازی خۆی ئاشكراكرد بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان.

ترەمپ رایگەیاندووە، پێویستە لەسەرمان لەگەڵ تاڵیبان بگەینە رێككەوتنێك بۆ بەرقەراكردنی ئاشتی لە ئەفغانستان، چونكە ئەكدارەكانی ئەو رێكخراوەش بێزار بوون لە شەڕكردن.

ماوەیەكە گفتوگۆو دانوستان لەنێوان سەركردەكانی تاڵیبان و ئیدارەی ئەمریكا بە نێوەندگیری قەتەڕ بەڕێوەدەچێت بەئامانجی گەیشتن بە رێگەچارەیەكی ئاشتیانە بۆ كۆتایی هێنان بە دۆخی ئەفغانستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن