راچڵەکین-
تەندروستی گەرمیان رەتیدەکاتەوە لەبەرامبەر ناشتنی تەرمی هاووڵاتییانی کۆچکردوو بە کۆرۆنا پارە وەرگیرابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە:" ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکانی ئێمەوە ھەبێت لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار/ قەڵا و مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار، ئەوا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو کارە وەرناگیرێت و خزمەتەکە بێبەرامبەرە، بەپێچەوانەوە ھاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن و سکاڵا تۆمار بکەن".
تەندروستی گەرمیان دەشڵێت:" ھەرچی مەسەلەی ھەڵکەندنی گۆڕ و ئامادەکردنێتی، پەیوەندی بە تیمەکانی قائیمقامیەت و شارەوانییەوە ھەیە و پەیوەندی بە تیمە تەندروستییەکانەوە نییە".