راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان رایگەیاند، تاقیکردنەوەى خولى دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لەکاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ هەینى، ٧-٨-٢٠٢٠،پەروەردەى گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان رووی لە کەمیکردووە، بۆیە بڕیارماندا تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلە ناکۆتاکان لە چوارى بنەڕەتی تاکو ١١ی ئامادەیی لە رۆژی یەكشەممە ٩-٨-٢٠٢٠،لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دواناخرێن.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر تاقیکردنەوەى خولى دووەمى پۆلە ناکۆتاکانى بۆ رۆژ ١٦ی ئەم مانگە دواخست.