مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران کەی دابەشدەکرێت؟

ئابوری

07/08/2020     ژمارەی بینراو 1610

راچڵەكین-

لە ماوەی هەشت مانگدا حكومەت تەنها دوو مووچەی دابەشكردووە و بەرپرسانی حكومەتیش هیچ زانیارییەك نادەن لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار (٣) ی فەرمانبەران.

راچڵەكین سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران پەیوەندی كرد بە وەزارەتی دارایی و وتەبێژی حكومەت و چەند بەرپرسێكی ئەنجوومەنی وەزیران و چەند ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی دارایی بەشێكیان وەڵامییان نەدایەوە و بەشێكیشیان ئامادەنەبوون قسەی لەسەر بكەن.

بە پێی زانیارییەكانی راچڵەكین حكومەت ئێستا ٢٥٠ ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی مووچە و چاوەڕوان دەكات لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن بۆئەوەی پارە بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران بكات.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاردا، بەهەمان شێوەی مووچەی مانگی شوبات، رێژەیەك لەمووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت، بەڵام تائێستا دیار نییە  هەر 21% دەبێت یان زیاتر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن