راچڵەکین-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگەیاند، له میانی ٢٤ کاتکۆی رابردوودا، ١٥٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و ٤٥٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایە تۆماركراوە.
سیما سادات لاری رایگەیاندووە، لە ئێران له میانی ٢٤ کاتکۆی رابردوودا، ١٥٦ تووشبووی دیكه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش کۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌و په‌تا جیهانیە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨ هه‌زار و ١٣٢ كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماژە بەوە کردووە، ژماره‌ی تووشبووانیش بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢٢ هه‌زار و ٥٦٧ كه‌س کە ره‌وشی ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ١٥٦ تووشبوو ناجێگیره، تاکو ئێستا، ٢٧٩ هه‌زار و ٧٢٤ تووشبووی پەتاکە چاكبوونه‌ته‌وه.