راچڵەکین-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، 75 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هه‌زار و 461 کەسی دیکەش تووشی کۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماری 24 کاتکۆی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێ هه‌زار و 461 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته 144 هه‌زار و 64 تووشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 75 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 235 كه‌س.
دەشڵێت:" لە ماوەیەدا دوو هه‌زارو 172 تووشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه، بەوەش كۆی گشتی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا چاکبوونەتەوە بۆ 103 هه‌زار و 197 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه".