نرخی نەوت دابەزی

ئابوری

07/08/2020     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین

لەدوای چەند رۆژێك لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان، ئێوارەی ئەمڕۆ 7-8-2020 نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەخوار 45 دۆلارەوە كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت.

بەگوێرەی ناوەندە جیهانییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێكی نەوتی خاوی برێنت بۆ 44 دۆلارو 53 سەنت مامەڵەی پێكرا، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس بەهەمان شێوە دابەزی و گەیشتە 41 دۆلارو 51 سەنت.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی مەترسی كەمبوونەوەی خواست دێت لەلایەن وڵاتە پیشەسازییەكان، ئەویش لەژێر كاریگەریی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆناو ئەگەری دووبارە دەستپێكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە بەشێكی وڵاتانی جیهان.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 45 دۆلارو یەك سەنت و بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بە 41 دۆلارو 83 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن