لە پارێزگایەكی هەرێم 30 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

کوردستان

07/08/2020     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین

لەپارێزگای دهۆك 30 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەتەواوەتی چاكبوونەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ 7-8-2020، ئەو 30 توشبووەی كۆرۆنا دوای ئەوەی ئەنجامی دوایین پشكنینەكانیان نێگەتیف بووە، رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

راگەیاندراوەكەی تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە، ژمارەیان گەیشتووەتە 435 كەس و 551 توشبوو لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوەو لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن