ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

07/08/2020     ژمارەی بینراو 535

راچڵەكین

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێكدا رایدەگەیەنێت، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی، 156 شوێنیان لەسنووری پارێزگاكە داخستووە.

لەو راگەیاندراوەدا كە ئەمڕۆ 7-8-2020 بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە، لیژنەكانی چاودێری و تەندروستیی، لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، (156) شوێنیان لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەكەی پارێزگای هەولێر داخستووە.

راگەیاندراوەكە داواشی لە هاووڵاتیان و دوكاندارەكان كردووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی ببن و دەستكێش و دەمامك ببەستن، بۆئەوەی ڕوو بەڕووی سزادان و داخستنی شوێنەكانیان نەبنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن