پرسەنامەیەك لە شاڵاو كۆسرەت رەسول-ەوە

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 1808

راچڵەكین

بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو شەهریە، شاڵاو كۆسرەت رەسول پرسەنامەیەكی ئاراستەی ستار محەمەد ئەمین و خانەوادەكەی كرد.

دەقی پرسەنامەكە:

برای بەڕێزم كاك ستار محەمەد ئەمین

‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (شهریە)ی خوشكی جەنابتم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری هەموو لایەك بدات.

إنا لـلە وإنا الیە راجعون

‎شاڵاو كۆسرەت رەسول

‎ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن