كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

جیهان

08/08/2020     ژمارەی بینراو 260

راچڵەكین-

كۆشكی سپی وادەی سەردانەكەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ ئەو وڵاتە ئاشكرا دەكات.

كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی 20-8-2020 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی واشنتۆن دەكات و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ- سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشوازی لێدەكرێت.

 بەگوێرەی راگەیەندراوەكە بێت، لەو سەردانەدا كازمی و ترەمپ گفتوگۆ لەسەر دۆسێكانی ئاسایش و ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكەن.

لەماوەی رابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مانگی تەمموزدا سەردانی ئەمریكا و ئێران و چەند وڵاتێكی دیكە دەكات.

حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەمریكا و عێراق دەستیان بە گفتوگۆی ستراتیژیی نێوانیان تایبەت بە دیاریكردنی چارەنووسی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كرد و پێشبینیش دەكرێت ئەو بابەتە یەكێك بێت لە پرسە سەرەكییەكانی گفتوگۆی سەردانەكەی كازمی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن