ڤیدیۆ؛ كارمەندانی مۆبیلیاتێك بەكاریگەری تەقینەوەكەی بەیروت دەكەونە ژێر داروپەردووی پێشانگاكەیانەوە

جیهان

08/08/2020     ژمارەی بینراو 671

راچڵەكین-

تۆمارێكی ڤیدیۆیی كەلەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە" دیمەنێكی تۆقێنەر"ی پێشانگایەكی مۆبیلیات لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان نیشان دەدات، كاتێك بەكاریگەری تەقینەوەكەی بەندەرەكەی ئەو شارە زیانێكی زۆری پێدەگات و تەواوی كارمەندەكانی دەكەونە ژێر داروپەردوی پێشانگاكە.

بەگوێرەی تۆماری كامێرای چاودێری ناو پێشانگاكە بێت، لەسەرتای تەقینەوەكەی بەیروت-دا كارمەندەكان بەهەڵەداوان رادەكەن و بەسەرسوڕمانەوە لەتەقینەوەكە دەڕوانن، بەڵام لەچركە ساتی تەقینەوەی دووەمدا سەرجەمیان رادەكەنەوە ناو پێشانگاكە بەئومێدی رزگاركردنی ژیانی خۆیان، بێ ئاگا لەوەی چیان بەسەر دێت.

بەگوێرەی زانیاریەكانیش، تائێستا رووننەبووەتەوە ژارەنووسی ئەو كارمەندانەی لەناو پێشانگەكەدا بوون چی بەسەردا هاتووە.

 

سێشەممەی رابردوو تەقینەوەیەك لە بەندەری بەیروت روویدا و بەپێی خەمڵاندنەكان، زیانە ماددییەكانی ئەو تەقینەوەیە بە ١٠ تاوەكو ١٥ ملیار دۆلار ئەژمار دەكرێت.

راوێژكاری وەزیری تەندروستی لوبنان، رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ ١٥٤ كوژراو و نزیكەی شەش هەزار بریندار.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن