سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 307

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین 

سبەینێ 24-2-2020 كۆبوونەوەیەكی باڵا لەنێوان هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و وەفدی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا بەڕێوەدەچێت.

دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێم، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەی سبەی، كە بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و ئامادەبوونی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت، دوایین پێشهاتەكان و ئەنجامی كۆبوونەوەو دانوستانەكانی وەفدی هاوبەشی لایەنەكانی هەرێم لە بەغدا، گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

 

سەردانەكەی وەفدی هاوبەشی لایەنەكانی هەرێم بۆ بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بێ ئەنجام بوو، بەوپێیەی لایەنەكانی هەرێم رەتیانكردەوە محەمەد عەللاوی كاندیدەكانی كورد بۆ پۆستە وەزارییەكان دیاری بكات. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن