هاوسەرۆكانی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 306

راچڵەكین

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) چوارەمین كۆنگرەی خۆی بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی نوێی پارتەكە كۆتایی پێهێناو میتحەت سانجار لە شوێنی سەزایی تەمەللی بووە هاوسەرۆك و پەروین بوڵدان-یش بۆ هاوسەرۆكی هەڵبژێردرایەوە.
 
ئەمڕۆ 23-02-2020 پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە، لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا چوارەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست و لە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆكانی پارتەكە، هەریەك لە میتحەت سانجار كە لە شوێنی سەزایی تەمەللی خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆكی هەدەپە كاندیدكردبوو، 836 دەنگی بەدەستهێناو لەگەڵ پەروین بوڵدان، بە هاوسەرۆكانی هەدەپە هەڵبژێردران.

هەدەپە جگە لە هەڵبژاردنی پۆستی هاوسەرۆكان، بڕیاریداوە گۆڕانكاری لە ژمارەیەكی زۆر پۆستی دیكەی لە هەموو ئاستەكانی پارتەكەیدا ئەنجام بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن