ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیروت گەیشتە ١٥٨ کەس

جیهان

08/08/2020     ژمارەی بینراو 236

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت بەرزبوویەوە بۆ ١٥٨ کوژراو و زیاتر لە شەش هەزار بریندار. 

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی دوایین ئامار تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت گەیشتووەتە ١٥٨ کوژراو و زیاتر لە شەش هەزار بریندار و ٢١ کەسیش بێ سەروشوێنن.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند، هیدویچ واڵتمانز مولێیر هاوسەری باڵیۆزی هۆڵەندا لە لوبنان کە لە تەقینەوەکەی بەیروت بریندارببوو، بەهۆی سەختی برینەکەوەیە گیانی لەدەستدا.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان روویدا، جگە لە زیانی ماددی، ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن