ماسک
ڕاچڵهكین-
چەند ڕۆژێکە نەبوونی و گرانیی (ماسک)، قاتیی نەوت، کارەبا و هەموو شتێکی لەبیری خەڵکی کوردستان بردووەتەوە، کۆمەڵێک خەڵکی تێرنەبوو نەخۆشیی کۆڕۆنایان وەک دەرفەتێک بۆ خۆیان رەخساندووە، خەریکن خۆیان لەسەر حیسابی خەڵکی ڕەش و ڕووت دەکەن بە ملیۆنێر، دكتۆر زانا پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لهم بابهتهدا هۆشداری بههاوڵاتیان دهدات سهبارهت به بهكارهێنانی ماسك و داوا دهكات ههموو لایهك بابهتهكه بهئاسایی وهربگرن.
ئهم پزیشكه دهڵێت" پێویستە هاوڵاتییان لەوە چاوکراوەتربن، ئەگەر دەیانەوێت خۆیان لە نەخۆشی بپارێزن، دەبێت بەپێی ڕێنماییی دەزگا باوەڕپێکراوەکانی تەندروستی بجووڵێنەوە، نەک بەپێی خواستی بازرگانان."
سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا (CDC) کە دەزگایەکی تەندروستیی نیشتیمانیی ئەمەریکییە متمانەپێکراوترین دەزگایە لای پزیشکان لەسەر ئاستی جیهان و هیچ پزیشکێک ڕێگە بەخۆی نادات قسە لە قسەیان بکات، دوو هەفتە لەمەوبەر و ڕێک لە ڕۆژی 12ی دووی 2020 کۆمەڵێک ڕێنماییی دەربارەی بەکارهێنانی ماسک بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاو کردووەتەوە، ئەمە پوختەکەیەتی:
1.ڕێنماییی خەڵکی ناکرێت بەشێوەیەکی ڕۆتینی ماسک بپۆشن.
2.تەنها نەخۆش دەبێت ماسک بپۆشێت، ئەمەش بۆ ئەوەی لە کاتی کۆکە و پژمەدا میکرۆبەکە بڵاونەکاتەوە، تاوەکو ئەو کاتەی لە نەخۆشخانە یان ماڵەوە دەهێڵرێتەوە و جیا دەکرێتەوە، دوای جیاکردنەوە ئەویش پێویستی بە بەکارهێنانی ماسک نامێنێت.
3.هەندێک کەس ماسک کردن بۆیان خراپە، چونکە دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی.
4.تەنها پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی پێویستیان بەوەیە ماسکی N95 بهكاربهێنن.
جا زۆربەی خەڵکی، وێڕای ئەوەی لە ڕووی زانستییەوە پێویستیان بە ماسک نییە و بۆ هەندێکیان خراپیشە، بەو جۆرەش بۆ دەستخستن و کڕینی بە هەر نرخێک بێت، ڕێگری دەکەن لەوەی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی دەستیان بکەوێت، بەوەش دەبنە هۆی کۆنتڕۆڵ نەبوونی نەخۆشییەکە.
س: www.cdc.gov/coronavir…/2019-ncov/hcp/respirator-use-faq.html