پێشمەرگە وەفدێك رەوانەی بەغدا دەكات

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 363

وەفدەكە پرسی موچەو بودجەی پێشمەرگە لەگەڵ بەغدا یەكلایی دەكاتەوە

راچڵەكین

سبەینێ 24-2-2020 وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەیزری بەرگری عێراق كۆدەبێتەوە، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش ئامانجی سەردانەكە ئاشكرادەكات، كە بۆ موچە و بودجەی پێشمەرگەو هەماهەنگییە لەگەڵ سوپای عێراق.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وەفدەكە بە سەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەچێتە بەغداو لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای وەزارەتەكە كۆدەبێتەوە.

وتیشی:" ئامانج لەسەردانی وەفدەكەی پێشمەرگە بۆ بەغدا، گفتوگۆكردنە لەبارەی موچەو بودجەی پێشمەرگە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقە لە ناوچە جێناكۆكەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن