هۆكاره‌كانی كۆكه‌ی‌ شه‌وانه‌ی‌ منداڵ

تەندروستی

23/02/2020     ژمارەی بینراو 819

كۆكه‌ی‌ شه‌وانه‌ی‌ منداڵ

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ندێك له‌ دایكان و باوكان كۆكه‌ی‌ شه‌وانه‌ی منداڵه‌كه‌یان بێزاری كردون و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانن، دكتۆر شادمان پزیشكی پسپۆڕی منداڵان هۆكاره‌كانی كۆكه‌ی‌ شه‌وانه‌ی‌ منداڵ ڕون ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دایكان و باوكان زوو چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن.

1- چۆڕانەوەی پشتی لوت : ئاوی لوت بە شەوانە دا دەچۆڕێت بۆ پشتی لوت و بۆ قوڕگ، ئەو شوێنە دەئاڵۆزێنێت و کۆکە دروست دەکات ، هۆکارەکانی : هەستیاری لوت، هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان (جیوب) .

2- ڕەبوەی شەوانە : لە شەواندا هەستیاری بۆریە هەواییەکان زیاد دەکات و تەسک دەبنەوە، کۆکە و خیزەی سنگ دروست دەکەن.

3- گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک : کاتێک ترشی بەر قوڕگ دەکەوێتە ئاڵۆزی دروست دەکات و دەبێتە هۆی کۆکە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن