ئەمریكا: توركیا ناوەندێكی ترانزێتی گرنگە بۆ داعش

جیهان

09/08/2020     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت، توركیا هێشتا ناوەندێكی ترانزێتی گرنگە بۆ دابینكردنی چەك و پێداویستییە لۆجستی و داراییەكانی رێكخراوی داعش، سەرباری بەشداری ئەو وڵاتە لە رووبەڕوو بوونەوەی ئەو چەكدارانەدا.

راپۆرتەكەی پێنتاگۆن كەلە 136 لاپەڕە پێكهاتووەو نووسینگەی پشكنەری گشتی بڵاویكردووەتەوەو ئامادەكراوە تا بخرێتە بەردەست كۆنگریسی ئەمریكا، جەختی لەوەكردووە، هێشتا داعش توركیا وەك بنكەیەكی سەرەكی بەكاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی كردەكانی لەناوچەكە و ئەوروپا.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا ئەوە روونكراوەتەوە، داعش توركیا وەك ناوەندێك بۆ گواستنەوەی پارەو دارایی بەكاردەهێنێت، بەجۆرێك لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا، زیاتر لە 10 كەس و دامەزراوەی لەناو ئەو وڵاتە بۆ ئەو ئەركی راسپاردووە.

بڵاوكردنەوەی ئەو راپۆرتە لەكاتێدا دێت كە بەردەوام توركیا تۆمەتباردەكرێت بە چاوپۆشیكردن لەو كەسانەی پشتیوانی لەداعش دەكەن لەسەر سنوورەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن