هەفتانە 400 دۆلار بۆ ئەو ئەمریكیانە خەرج دەكرێت كە بەهۆی كۆرۆناوە بێكاربوون

جیهان

09/08/2020     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا واژۆی لەسەر چەند بڕیارێك كرد كە یەكێكیان تایبەتە بەخەرجكردنی بڕی 400 دۆلاری هەفتانە بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بێكاربوون.

دۆناڵد ترەمپ، واژۆی لەسەر چوار بڕیار كرد بۆ جێبەجێكردن لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكادا. ئەوانیش دواخستنی باج لەسەر مووچەی هەندێك لە ئەمەریكییەكان و درێژەدان بە پێدانی 400 دۆلار هەفتانە بەو كەسانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە بێكاربوون.

ترەمپ ووتی: "400 دۆلار لە هەفتەیەكدا پارەیەكی باشە، هەرچەند لەرابردوودا ئەو بڕە 600 دۆلار بوو، بەڵام ئەو بڕە پارەیە قورساییەكی زۆری دروستكردبوو."

یەكێكی تر لەو بڕیارانەی ترەمپ واژۆی لەسەر كرد، دواخستنی دواخستنی پێدانەوەی قەرزی هەموو ئەو خوێندكارانەیە كە قەرزیان بۆ خوێندن كردووە.

هەروەك بڕیادراوە بە كەمكردنەوەی باج لەسەر مووچەی ئەوانەیكە مووچەكەیان لە 100 هەزار دۆلار كەمترە لە ساڵێكدا.

لە مانگەكانی ئایار و حوزەیران و تەمموز، هەموو ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە بێكاربوون و شوێنی كاركردنیان نەكرایەوه،‌ هەفتانە 600 دۆلاریان بۆ خەرج دەكرا، بڕیارەكەش بە كۆتایی مانگی ئاب كۆتایی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن