وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر توشبوونی بە كۆرۆنا روونكردنەوە دەدات

جیهان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 4569

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران

راچڵەكین

وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێك سەبارەت بە دەنگۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێت: سوێند بەخوا تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبووم.

محەمەد جەواد زەریف، ئەمڕۆ 23-2-2020 لەكاتی پێشوازیكردنی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا، كە بە سەردانێك هاتووەتە تاران، رۆژنامەنوسێك پرسیاری لێدەكات ئایا راستە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوویت، لەوەڵامدا زەریف پێی رادەگەیەنێت: نەخێر، سوێند بە خوا سەلامەتم و دوورم لە كۆرۆناوە.

ماوەی چەند رۆژێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند شارێكی ئێران بڵاوبووەتەوەو بەگوێرەی ئامارە تەندروستییەكانی ئەو وڵاتە، ژمارەی توشبووانی ئەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە  48 كەس و لەو ژمارەیەش 8 كەس گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن