ڤیدیۆ: دایكێك زه‌وی چاڵ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ له‌ زیندان ڕزگار بكات

هەمەڕەنگ

09/08/2020     ژمارەی بینراو 968

ڤیدیۆ: دایكێك زه‌وی چاڵ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ له‌ زیندان ڕزگار بكات

ڕاچڵه‌كین-

ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ئۆكرانیا ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 51 ساڵیان ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ی‌ زانیویانه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه‌ زه‌وی نزیك زیندانه‌كه‌ كون بكات و كوڕه‌كه‌ی‌ له‌ زیندان بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستگیر كراوه‌.

ئه‌م ئافره‌ته‌ خانویه‌كی نزیك زیندانه‌كه‌ی‌ به‌ كرێ گرتوه‌ به‌ ڕۆژدا له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ شه‌وا چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ ته‌واو بكات كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ و كوڕه‌كه‌ی‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتن سزای له‌ سێداره‌دانی هه‌میشه‌ی‌ به‌سه‌ردا دراوه‌ .

ئه‌م خانمه‌ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تای بۆ كاره‌كه‌ی‌ به‌كارهێناوه‌ و چاڵه‌كه‌ی‌ 3 مه‌تر قوڵكردوه‌ به‌ درێژی 10 مه‌تر و عاره‌بانه‌یه‌كی ئاسایی بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خاشاكه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌ و ماوه‌ی‌ 3 هه‌فته‌ كاری كردوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چۆته‌ ماڵی ئه‌م ئافره‌ته‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ كاره‌كه‌ی‌ كردوه‌ و ویستی ئه‌وه‌ی‌ هه‌بووه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ له‌ زیندان ڕزگار بكات.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن