كچه‌كه‌ی تیك تۆك به‌م نزیكانه له زیندان ڕزگاری نابێت
ڕاچڵه‌كین-
بڕیاری ئازادبوونی منار سامی كه كچێكی گه‌نجی میسریه و به كچی" تیك تۆك" ناسراوه دوا كه‌وت دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به ناپاكی و خیانه‌تكردن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره به بڕی 100 هه‌زار جونه‌ی میسری.
منار مامه‌ڵه‌یه‌كی دارای هه‌بووه له‌گه‌ڵ كوڕێك به بڕی 100 هه‌زار جونه‌ی میسری به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كه زۆری به سه‌ردا ڕۆشتوه كوڕه‌كه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه مه‌نار له زیندان بهێڵدرێته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردودا دادگای میسر بڕیاری زیندانی 3 ساڵ و غه‌رامه به بڕی 300 هه‌زار جونه‌ی میسری دا به‌سه‌ر مه‌نار سامی به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو و بێ ڕه‌وشتی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك و له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه هانی بسیۆنی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی كراوه و به‌مه‌ش له‌جیاتی زیندانی 3 ساڵ بڕی 20 هه‌زار جونه‌ی میسری داوه‌له‌جیاتی سه‌پاندنی سزای زیندانی.