ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی: مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوێدایه؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئیتاڵی و پاڵه‌وانی ئۆپرا ئه‌ندریا بۆتشیلی كه له ماوه‌ی ڕابردودا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئێستا چاكبۆته‌وه باس له‌وه ده‌كات گومانی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ده‌وترێت زۆر ترسناكه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندریا باسی له‌وه كردوه كه زۆر كه‌س ده‌ناسێت به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیانه‌وه چونه‌ته چاودێری چڕ و دواتر چاكبونه‌ته‌وه و ده‌شڵێت" ئیتر مه‌ترسیداری ئه‌م ڤایرۆسه له كوێدایه؟"
بۆتشیلی ته‌مه‌ن 61 ساڵ له مانگی 3 ی ئه‌مساڵدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه بووم و ناچار بووم له ماڵه‌وه بمێنمه‌وه هه‌ستم به سوكایه‌تی ده‌كرد و هیچ كێشه‌م نه‌بوو ته‌نها پله‌ی گه‌رمی له‌شم له نێوان 37.2 - 37.3 دا بوو به نزیكه‌ی.