هۆكاره‌كانی بیرچوونه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
بیرچوونه‌وه یه‌كێكه له‌و حاڵه‌ته بێزاركه‌رانه‌ی دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵیه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌س ده‌رده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كانی بیرچوونه‌وه بریتین له:
1-نه نوستن به بڕی پێویست:
ئه‌گه‌ر تۆ شه‌و و ڕۆژێك كه‌متر له 4 كاتژمێر ده‌خه‌ویت ئه‌وه باشتر وایه بزانیت مه‌ترسی بیرچوونه‌وه له‌سه‌رت زۆره ئه‌گه‌ر تا ئێستا توشی نه‌بویت.
2- بیركردنه‌وه‌ی زۆر له چه‌ند بابه‌تێك له یه‌ك كاتدا:
سه‌رقاڵكردنی مێشك به چه‌ند بابه‌تێك و زۆر بیركردنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كار له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی توشی بیرچوونه‌وه نه‌بیت خۆت له‌م هه‌ڵه‌یه دووربگره.
3-دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و به به‌رده‌وامی:
هه‌ندێك كه‌س له ماوه‌ی كاركردنیان پێویست ده‌كات زۆر دابنیشن ئه‌مه‌ش كار له چالاكی مێشكیان ده‌كات و زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت.
4- كێشانی جگه‌ره:
یه‌كێك له زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان توشبوونه به بیرچوونه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر جگه‌ره ده‌كێشن ئه‌وه ڕۆژانه سێ به‌شی یاده‌وه‌ریان له ده‌ست ده‌ده‌ن و دوور كه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره توانای مێشك به‌هێز ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر جگه‌ره ده‌كێشیت جارێكی دیكه بیر له زیانه‌كانی بكه‌ره‌وه.
5-به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمان:
ده‌رمانه‌كانی ڕه‌بۆ و هه‌ستیاری و خه‌مۆكی و ده‌رمانه خه‌ولێخه‌ره‌كان كار له توانای مێشك ده‌كه‌ن و یاده‌وه‌ری لاواز ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی ناچارن ئه‌م ده‌رمانانه به‌كاربهێنن زیاتر توشی بیرچوونه‌وه ده‌بن به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رمانانه به‌كارناهێنن.
6- ماندوبوونی زۆر:
ئه‌نجامدانی كاری قورس و ماندوكه‌ركار له مێشك ده‌كات و توشی بیرچوونه‌وه‌ت ده‌كات.
7-ڕۆتینی ڕۆژانه:
به‌رده‌وام سه‌رقاڵبوون به یه‌ك كاره‌وه مێشك لاواز ده‌كات هه‌وڵبده له ڕۆرتینی ژیان ده‌ربچیت و ستایلی ژیانت بگۆڕیت و باشتر وایه له ڕۆتینی ڕۆژانه خۆت دوور بخه‌یته‌وه.