ماكرۆن داوا دەکات هاوکارییەکان بە خێرایی بگەیەندرێنە لوبنان

جیهان

09/08/2020     ژمارەی بینراو 209

راچڵەکین-

سەرۆکكۆمارى فەڕەنسا، رایگەیاند، ئەو هاوكارييانەى بۆ لوبنان ده‌نێردرێت لە دواى تەقينەوەكەى بەندەرى بەيروت، بە شێوازێكى خێرا و كاريگەر بگەيەنرێن و داواى لە بەرپرسانى لوبنانيش كرد وەڵامى داواكارى خەڵك بدەنەوە.

لە دواى تەقينەوەكەى بەندەرى بەيروت، كە بووە هۆى گيانلەدەستدانى ١٥٨ كەس و برينداربوونى زياتر لە شەش هەزارى ديكە، فەڕەنسا و نەتەوەيەكگرتووەكان بەمەبەستى دابينكردنى پشتیوانیی بۆ بەيروت لە رێگەى ڤيديۆكۆنفڕانسەوە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتييان رێكخست.

لە ڤیدیۆکۆنفرانسەکەدا، ماكرۆن ووتیشی:"خەڵكى لوبنان پێويستيان بە بابەتەكانى وەكو خزمەتگوزارى تەندروستى، خۆراك، خوێندن و شوێنى مانەوە هەيە و جەختى لەوەشكردەوە كە ئامانجى ئەم كۆنفڕانسە ئەوەيە بە شێوەيەكى كرداریى وەڵامى پێداويستييەكانى خەڵكى بەيروت بدرێتەوە".

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، پێويستە ئەو هاوكارييانەى كە ده‌درێنه‌ لوبنان بە شێوازێكى خێرا و كاريگەر بگه‌یه‌نرێن و هاوكارييەكان بگەيەندرێتە دەستى رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى.

رۆژی ٤ی ئەم مانگە دوو تەقینەوەی بەهێز لە بەندەری لوبنان روویدا و بەهۆیەوە ١٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن