ناپاكی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
هه‌موان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن له نیه‌ت ومه‌به‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بگه‌ن به‌ڵام هه‌ندێكجاریش كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌جۆرێك نمایش ده‌كات هاوشێوه‌ی كه‌سێكی دڵسۆز و به ئه‌مه‌ك خۆی ده‌نوێنێت، له‌م بابه‌ته‌دا به 5 ڕه‌فتار ئاشنا ده‌بیت ئه‌گه‌ر له ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا هه‌ستت پێ كرد ئه‌وه مانای وایه یاری به هه‌سته‌كانت ده‌كات و باشتر وایه لێی دوور بكه‌ویته‌وه.
1-هیچكات كارێك ناكات هه‌ست به‌وه بكه‌یت كه‌سێكی تایبه‌تیت:
جۆرێك هه‌ستت پێ ده‌دات كه هیچ جیاوازیت نییه له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆت و هیچ هه‌ست و سۆزێكت بۆ ده‌ر نابڕێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ناو خۆشه‌ویستیش هه‌بێت له نێوانتان ئه‌و ته‌نها بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كارت ده‌هێنێت.
2-كارێك ده‌كات هه‌میشه هه‌ست به تاوانباری بكه‌یت:
ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له په‌یوه‌ندیه‌كی ژه‌هراویدایت و هه‌تا زوو لێی دوور بكه‌ویته‌وه دره‌نگه.
3-له‌پڕێكدا دیار نامێنێت:
ئه‌گه‌ر تۆ پلانێكت له‌گه‌ڵ ئه‌و داناوه و له‌پڕێكدا ئه‌و خۆی وون ده‌كات یان زۆر كاتی ده‌وێت هه‌تا وه‌ڵامێكی دروستت ده‌داته‌وه ئه‌وه مانای وایه به‌ڕێت ده‌كات و خۆشی ناوێیت.
4-هیچكات ئاماده نیه بۆ ئه‌وه‌ی له مافه‌كانی خۆی خۆش ببێت و چاوپۆشی بكات:
هه‌موو كات ده‌یه‌وێت تۆ قوربانی بابه‌ته‌كان بیت.
5-یاری به هه‌سته‌كانت ده‌كات:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ورده‌كاری كه‌سایه‌تی تۆ شاره‌زا بووه و خاڵی به‌هێز و لاوازت ده‌زانێت ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌یه‌وێت یاریت پێ بكات و كارێكت پێ ده‌كات هه‌میشه هه‌ست بكه‌یت تۆ تاوانباری یه‌كه‌میت، ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌دایت یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه بكه و له‌م په‌یوه‌ندیه ژه‌هراویه وه‌ره ده‌ره‌وه.