شۆفان ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن؟

تەندروستی

09/08/2020     ژمارەی بینراو 3717

شۆفان ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن؟


ڕاچڵه‌كین-

گرنگی به‌كارهێنانی شۆفان چییه‌؟ شۆفان ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان داببه‌زێنن؟ دكتۆره‌ دیمه‌ن پسپۆری چارەسەری کێشەکانی جومگەو ناڕێکی جەستە لەڕێ زانستی جۆڵەی وەرزشی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

شۆفان یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه‌ و سودیکی زۆری هەیە ئەگەر بەردەوام بەکاریبهێنین نەک تەنها بۆ مانگێگ یان دومانگ.

چۆن بتوانین مناڵەکانیشمان فێری خۆاردنی شۆفان بکەین بۆ ئەوەی کە گەورەبون شتێکی نامۆ نەبێت لە ژیانیاندا؟

شۆفان یان ( Oats) لەتایپی دانەوێڵەیە و جیاوازی هەیە لە گەنم .
بەها خۆراکێکانی چیە؟
1- هێورکەرەوەیە، واتا هەستی توڕەبون کەم دەکاتەوە بەتایبەی ئەو کەسانەی زوو توڕە دەبن .

2- یەکێکە لە گرنگ ترین سەرچاوەی مادەی (Inositol ) لێ وەردەگیرێت کەیارمەی هاوسەنگی کوڵسترۆڵێ سروشتی ناو خۆین دەدات.

3- گرنگترین کانزای تیایە وەک( کالسیوم- پۆتاسیوم- مه‌گنسیۆم) کەواتە سەرچاوەیەکی گرنگی تەندروستە بۆ جەستە بەبێ( کالوری) .یان کالۆریەکی زۆر کەم.

4- دژە خەمۆکیە چونکە ئارامکەرەوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوکەسانە دڵە ڕاوکێا ن هه‌یە و خەمۆکیان هەیە .

5- سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن بەهۆی دەوڵەمەندی وبڕێکی زۆری لە ڕیشاڵ یاخود (کەپەک) ی تیدایە ڕێژەی کالۆری زۆر کەمە وکێشی لەش زیاد ناکات واباشترە لەژەمی بەیانیان بخورێت .

6- پارێزگاری دەکات لەتوشبون بەشێرپەنجەی ڕیخۆڵە بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت کە لە هەفتەیک دا ۲-۳ جار بخورێت .

7-  زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی قۆڵۆن و قەبز یان هەیە شۆفان بەکار بهینن لەبری دەرمانی قەبزیو کێشەکانی قۆڵون.

8- کاریگەری هەیە بۆ کەمکردنەوەی کۆڵسترۆڵی خراپ( LDL) بەبێ ئەوەی کۆڵستڕوڵی باش (HDL) کەم بێتەوە .

9- توێژینەوەی زانستی دەریخستوە کە ئەو کەسانەی شۆفان بەکار دەهێنن بەشێوەیەکی بەردەوام پارێزراون لە کێشەکانی نەخۆشی دڵ وفشاری خوێن.

10- بەهۆی دەوڵەمەندی و پێکاتەی( دژە ئوکسان) کاریگەریەکی زۆر هەیە لە پاراستنی دڵ و دەمارەکانی دڵ لەتوش بون بە جەڵتە، هەروەها پاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان.

کەواتە: تەنها بۆ کێش دابەزین سودی لێ وەرناگیرێت و سودەکانی بەهایەکی خۆراکی زۆری هه‌یە بۆ هەموان، بۆیە دودڵ مەبە لە بەکار هێنانی ئەو خۆراکە سروشتیه پڕ بەها خۆراکیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن