به‌وێنه.. میا خه‌لیفه به ڕێگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی پشتیوانی لوبنانیه‌كان ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌ستێره‌ی فیلمه پۆرنه‌كان كه به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانیه" میا خه‌لیفه" له‌ڕێی پێگه‌ی "eBay" ه‌وه چاویلكه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن نمایشكردوه بۆ ئه‌وه‌ی به پاره‌كه‌ی پشتگیری قوربانیه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی لوبنان بكات.
له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام مایا ئاشكرای كردوه نرخی چاویلكه‌كه‌ی ته‌نها له ماوه‌ی 11 كاتژمێردا گه‌یشتۆته 100 هه‌زار دۆلار و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌تا هه‌فته‌ی ئاینده نرخی چاویلكه‌كه‌ی بگاته نیو ملیۆن دۆلار و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه شتی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی به‌م نزیكانه ده‌خاته مه‌زاده‌وه كه بۆ هاوكاری هاوڵاتیانی لوبنانی ده‌یكات.
ئێواره‌ی سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند و هۆكاره‌كه‌ی كۆگایه‌كی په‌ینی كیمیاوی بووه و به‌هۆیه‌وه 152 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 60 كه‌س بێ سه‌رو شوێنن و زیاتر له 5000 كه‌س بێ لانه ماونه‌ته‌وه.