راچڵەكین-
وەزیری تەندروستیی توركیا دەڵێت،رێژەی ئەو حاڵەتە پۆزەتیڤانەی كە لە رێگەی بەریەككەوتن لەگەڵ تووشبووانی (COVID-19) تووشبوون، بەراورد بە مانگی ئایار، ١،٣ هێندە لە سەرانسەری توركیا زیادیكردووە.
فەخرەددین كۆجا، لە جریوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە:" نموونەی ئەو زیادبوونە لەسەر ئاستی پارێزگاكان بەم شێوەیەیە: ئورفا ١،٧، ئەنقەرە ١،٦، دیاربەكر ١،٤، عەنتاب ١،٣ هێندە."
دەشڵێت:" ئەو ئەنجامەی كە لەم ئامارە دەردەچێت؛ پێویستیی دەمامك، دوورەپەرێزیی و ئاگاداربوون لە پاك و خاوێنییە".
كۆی گشتیی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە توركیا گەیشتووەتە ٢٤٠ هەزار و ٨٠٤ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٨٤٤ ، هاوكات 223 هەزارو 759 تووشبوو چاكبوونەتەوە.