ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا ٢٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاند

جیهان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین-

ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19) لە سەرانسەری جیهاندا، ٢٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەری "Worldometer" كە‌ زانیارییەكانی پشت بە ئامارەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لە جیهان گەیشتووەتە، ٢٠ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ١٦١ كەس.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە تۆماركردنی پێنج ملیۆن و ١٩٩ هەزار و ٤٤٤ حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكە زۆرترین ژمارەی تووشبوونی لەسەرتاسەری جیهان تۆماركردووە.

دوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی تووشبوونی‌ پەتای كۆرۆنایان تیادایە:

''بەڕازیل سێ ملیۆن و ٣٥ هەزار و ٥٨٢ حاڵەت، هیندستان دوو ملیۆن و ٢١٥ هەزار و ٧٤ حاڵەت، رووسیا ٨٨٧ هەزار و ٥٣٦ حاڵەت، كۆماری باشووری ئەفریقا ٥٥٩ هەزار و ٨٥٩ حاڵەت، مەكسیك ٤٨٠ هەزار و ٢٧٨ حاڵەت، پێرو ٤٧٨ هەزار و ٢٤ حاڵەت، كۆلۆمبیا ٣٨٧ هەزار و ٤٨١ حاڵەت، چیلی ٣٧٣ هەزار و ٥٦ حاڵەت، ئیسپانیا ٣٦١ هەزار و ٤٤٢ حاڵەت، ئێران ٣٢٦ هەزار و ٧١٢ حاڵەت، بەریتانیا ٣١٠ هەزار و ٨٢٥ حاڵەت، سعوودیە ٢٨٨ هەزار و ٦٩٠ حاڵەت، پاكستان ٢٨٤ هەزار و ٦٦٠ حاڵەت، بەنگلادیش ٢٥٧ هەزار و ٦٠٠ حاڵەت، ئیتاڵیا ٢٥٠ هەزار و ٥٦٦ حاڵەت، ئەرجەنتین ٢٤٦ هەزار ٤٩٩ حاڵەت، توركیا ٢٤٠ هەزار و ٨٠٤ حاڵەت''.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتاكە تیایاندا ١٠٠ هەزار كەسی تێپەڕاندووە بەمشێوەیەیە:

''ئەڵمانیا ٢١٧ هەزار و ٢٨١ حاڵەت، فەڕەنسا ١٩٧ هەزار و ٩٢١ حاڵەت، عێراق ١٥٠ هەزار و ١١٥ حاڵەت، فلیپین ١٢٩ هەزار و ٩١٣ حاڵەت، ئیندۆنێزیا ١٢٥ هەزار و ٣٩٦ حاڵەت، كەنەدا ١١٩ هەزار و ٤٥١ حاڵەت و قەتەر ١١٢ هەزار و ٩٤٧ حاڵەت''.

پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا بڵاوبووەتەوە و لە سەرتاسەری جیهان ٧٣٤ هەزار و ٢٠ كەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە كاتێكدا ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ٦٢٥ تووشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە لە ئێستادا، شەش ملیۆن و ٣٩١ هەزار و ٥١٦ كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن