داهاتی مانگی رابردووی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكراكرا

عێراق

10/08/2020     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین-

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، مانگی داهاتوو داهاتی بەشێك لەدەروازە سنورییەكان 100 ملیار دینار بووە.

عومەر وائیلی ئاماژەی بەوەشكرد: " لەكۆی 21 دەروازی سنووری، داهاتی  حەوتیان بۆ مانگی رابردوو ١٠٠ ملیار دینار بووە."

وتیشی: "دەستەی دامەزراوە سنورییەكان هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی داهاتی زیاتر بۆ پاڵپشتیكردن لە گەنجینەی وڵات بەدەست بێت بە ئامانجی روبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانە داراییەی كە ئێستا وڵاتی گرتووەتەوە."

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لەبارەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمەوە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند:" مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی كردووە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێكی هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی"، دەشڵێت، "بۆ ئەو مەبەستەش، پلانێكی ورد لەسەر بنەمای هاوبەشی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی باش دانراوە."

مانگی رابردوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، هێز بۆ كۆنتڕۆڵ كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنوری باشور و ناوەڕاستی عێراق بنێرێت، دەنگۆی ناردنی هێز بۆ دەروازەكانی سنورییەكانی هەرێمیش هاتە ئاراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی ناوەندی هیچ رێكارێكی لەوجۆرەی نەگرتووەتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن