راچڵەکین-
تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو پارەیەی وەک هاوکاری دراوە بە نەخۆشخانەی ڕزگاری هی خێرخوازێک بووە و هیچ پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو پارەیەی نەخۆشخانەی رزگاری کە بەسەر بەشێک لە پزیشک و کارمەنداندا دابەشکراوە ودەڵێت:" لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە و دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە".
دەشڵێت:" لە ڕاستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هەر ئەوکاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە ڕاستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەشکراوە کە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .
ئەو روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە گردبوونەوە و داوایانکرد لە دابەشکردنی پارە و هاوکارییەکان جیاوازی لە نێوانیاندا نەکرێت.