وەزارەتی کشتوکاڵ لە رێگەی پرۆژەیەکەوە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت

کوردستان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 416

راچڵەکین-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران کە هەزاران هەلی کار بۆ دەرچووانی كشتوکاڵ دەڕەخسێنێت. 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە١١-٨-٢٠٢٠، گرێ بەستی پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو واژۆ دەکرێت کە لە قۆناغی یەكەم ٥٠٠  هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ساڵی داهاتوو ٥٠٠ سەد هەزار تۆن گەنمی جوتیاران دەكڕدرێتەوە و بە بازاڕ دەكرێت، لەبەرامبەردا هاوردەكردنی سەرجەم بەرهەم هاتووەكان لە گەنم وەك(ئارد بە هەموو جۆر و پلەكانی، ساوار، بروش، گەنمەكوتا ...هتد) قەدەغە دەكرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و پشكی سەرەكی هەلی كارەكان بۆ دەرچوانی بەشەكانی كشتوكاڵییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن