وەزێرێکی دیکەی لوبنان دەستی لەكاركێشایه‌وه‌

جیهان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 174

راچڵەکین-

بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت، وەزیری دارایی لوبنان، کە دەکاتە چوارەم وەزیر نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەی كرد.
 
لای خۆیەوە غازی وەزنی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت، لە نووسراوێکدا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە حەسان دیاب، سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەی كردووە. 

ئەوە لە کاتێکدایە  پێشتریش هەریەك لە وەزیری داد، ماری كلۆد نەجەم و وەزیری راگەیاندن، مەنال عەبدولسەمەد و وەزیری ژینگە، دیمیانوس قەتار بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت دەستیان لەكاركێشابوویەوە.

رۆژی ٤-٨-٢٠٢٠، دوو تەقینەوەی بەهێز بەندەری بەیروتی هه‌ژاند، بەهۆیەوە ١٥٨ كەس كوژراون و شەش هەزاری دیكەیش برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن