راچڵەکین-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ، عه‌بدولڕه‌حمان سديق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت.
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/8/2020 نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ عه‌بدولڕه‌حمان سديق، واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان دەستبەکاربێت و دواتر لە وتەیەکدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى کرد، هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى ئازارى 1991ـه‌وه تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له به‌غدا له پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدراڵدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتەکەیدا دەڵێت، هيواى خواست كه هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه بكات و بيپارێزێت.