ژمارەیەک پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن لە بڕین و دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەران

کوردستان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 295

راچڵەکین- 

٢٠ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هۆشداریدەدەنە حكومەت كە نابێت چیتر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە لێبرینی نایاساییەوە دابەشبكات و ئۆباڵی هەر كاردانەوەیەكی هاووڵاتیانیش دەخاتە ئەستۆی حکومەت.

ئەو پەرلەمانتارانە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، پێشینەیەكی ترسناكە لەروی پێشێلكردنی سەروەریی یاسا و دەستبردن بۆ ژیان و گوزەران و موچەی رەوای موچەخۆرانی كوردستان، بۆیە پێویستە چیتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی موچە دوانەخات.

راگەیاندراوی (20) پەرلەمانتار بۆ رایگشتیی كوردستان
ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، هۆشداریی دەدەینە حكومەتی هەرێم كە نابێت چیتر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە لێبرینی نایاساییەوە دابەشبكات و ئۆباڵی هەر كاردانەوەیەكی هاونیشتمانیان و موچەخۆرانیش لەسەر ئەم بڕیارە نایاساییەی حكومەت، لە ئەستۆی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.
بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، پێشینەیەكی ترسناكە لەروی پێشێلكردنی سەروەریی یاسا و دەستبردن بۆ ژیان و گوزەران و موچەی رەوای موچەخۆرانی كوردستان.
پێویستە چیتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی موچە دوانەخات و پەلەیش بكات لە رێكەوتنێكی گشتگیر و كۆنكرێتیی لەگەڵ حكومەتی عیراقیی دا، كە پاڵپشت بێت بە دەستور و زامنكردنی مافەكانی موچەخۆران و تەواوی خەڵكی كوردستان.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- شێركۆ جەودەت.
3- عەبدولستار مەجید.
4- د. محێدین حەسەن یوسف.
5- گوڵستان سەعید محەمەد.
6- دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم.
7- شیرین ئەمین.
8- هەلز ئەحمەد.
9- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
10- باڵانبو محەمەد عەلی.
11- گۆران عومەر عەلی.
12- جەلال محەمەد.
13- سەرچنار ئەحمەد.
14- روپاك ئەحمەد.
15- د. هەورامان گەچێنەیی.
16- شایان كاكە صالح.
17- د. ئیسماعیل تەها سگیری.
18- بەدریە ئیسماعیل.
19- یاسین خزر.
20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن