راچڵەکین-
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٢٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ئەمڕۆی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوکردووەتەوە، بە پێی ئەو خشتەیە، ئێستا ١٤٦ تووشبووی کۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەکان هەن كه ١٣٤ توووشبوویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
بە پێی ئامارەکە، ئێستا ٣٢ تووشبوو له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و٢٢ تووشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.