سەرۆكوەزیرانی لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی حكومه‌ته‌كه‌ی راگەیاند

جیهان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 305

راچڵەکین-

سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند.

حەسان دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" سیستمی گەندەڵی بەناو تەواوی جومگەکانی دەوڵەتدا شۆڕبووەتەوە و زۆر گەورەترە لە دەوڵەت."

ئاماژەى بەوەشکرد:"ئێمە لە بەردەم کارەساتێکی گەورەداین و پێویستە هەماهەنگی بکەین بۆ تێپەڕاندنی، من هەر خۆم بەتەنها لە دەوڵەت بووم هەموو لایەنەکانی دیکە دژم بوون، هەندێک لایەن ئێستاش هەر خەریکی قسەى سیاسیی و موزایەدەن و دەیانەوێت ئەو دەوڵەتەی ئێستاش ماوە بیڕوخێنن". 

رۆژی ٤-٨-٢٠٢٠، دوو تەقینەوەی بەهێز بەندەری بەیروتی هه‌ژاند، بەهۆیەوە ١٥٨ كەس كوژراون و شەش هەزاری دیكەیش برینداربوون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن