راچڵەکین -
یار سەعید ناسراو بەمێسی-یەکەی کەرکووک، دوای چوارساڵ مانەوە لە ئیتاڵیا و یاریکردنی لە ئەکادیمیای مۆلۆسانە گرێبەستێکی واژوو کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکان مێسی ـیەکەی کەرکوک لەئێستادا، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای کاف سپۆرت کۆنسۆڵ کە گەورەترین کۆمپانیای وەرزشییە لە ئیسپانیا واژوو کردووە.
یار سەعید-ی ١٧ساڵان گەنجێکی کەرکوکی-یە و دوای بڵاوبوونەوەی گرتەکانی نیو یاریگا و شێوازی یاریکردنی و جوانی جۆڵە و گۆڵەکانی بووە جێگەی سەرنج، هەربۆیه نازناوی مێسی-یەکەی کەرکوکی پێبەخشرا و بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت.