راچڵەکین-
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرھێنانی کەرکووک ده‌رکرد.
لە راگەیه‌نراوێکدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کە لەلایەن دادگای دەستپاکیەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ جاره‌ڵڵا حه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرھێنانی کەرکووک، بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەی کە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سۆما سیتی-دا ھەیە، دەرچووە.
بەپێی راگەیه‌نراوەكه، فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی وەبەرھێنانی کەرکووک، فەلاح بەزاز- یشی گرتووه‌تەوە.
پێشتر دەستەی دەستپاکی کەرکوک رایگەیاندبوو، لە کۆی ١١١ مۆڵەتی پڕۆژەی وەبەرھێنان، ئاستی جێبەجێکردن لە ٨٦ پڕۆژەیاندا سفرە.