راچڵەکین-
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی نرخی مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان دیاریكردوه حسابی بۆ گیرفانی هه‌ژاران نه‌كردوه، بزانن هه‌ناسه كه‌وته ده‌ستی پاره‌داره‌كان له‌خه‌ڵكی قه‌تع ده‌كه‌ن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، نوسیویه‌تی:"ئەوەی ئەم نرخەی داناوە هیچ حسابی بۆ گیرفانی خەڵکی فەقیرو هەژار نەکردووە و لە گیرفانی خۆیەوە هەڵی سەنگاندووە، بزانن هەناسە کەوتە دەستی پارەدارەکان لەخەڵکی قەتع دەکەن، پێشمەرگەیەک مووچەی مانگێکی تەنها بەشی شەوێک دەکات لە قاوش بەبێ ئۆکسجین، ئەی ئەگەر ئۆکسجینی ویست؟ ئەی ئەگەر چاودێری چڕی ویست، مووچەی سێ مانگی لێ وەردەگرن؟!!!".
دەشڵێت:" ئەسڵەن دەبوو بەبێ حکوومەت خەستەخانەکان بڵێن ئێمە چەندین ساڵە خەڵک ڕووت دەکەینەوە لەژێر ناوی نەخۆشخانەی ئەهلی، با ویژدان و بەزەیمان هەبێت لەم دۆخە سەختەدا خێرەکە نەختێک کەمتر وەربگرین و تا ئەم قەیران و بەڵایە دەڕوات لەگەڵ خەڵکی خۆمانبین".
پێشەوا هەورامانی، داوایەک لە سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت:" فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارەی لێژنەی وەزارەت بدات و وەک چۆن بڕیارەکانی پێشووی بۆ بەرژەوەندی خەڵک بوون داوا بکات بە زووترین کات ئەم نرخانە بخرێنەوە خزمەتی خەڵک، هیوادارم وەزارەتیش بڵێن ئەمە بەمجۆرە نییەو کەمترە بەجۆرێک لەگەڵ گیرفانی خەڵک گونجاوبێت".