چۆنیه‌تی دڵنیا بوون له‌ دیاریكردنی كاتی گونجاو بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگوین

کشتوکاڵ

10/08/2020     ژمارەی بینراو 828

چۆنیه‌تی دڵنیا بوون له‌ دیاریكردنی كاتی گونجاو بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگوین


ڕاچڵه‌كین-

بێگومان ئەو کەسانەی پیشەیان بەخێوکردنی مێش ھەنگە بە ھۆی کارکردنی بەردەوامیان لەو بوارە دەتوانن ھەندێک تەکنیک فێربن بۆبدەستنیشان کردنی ھەنگوینی پێ گەیشتوو .

مەبەستمان چیە لە ھەنگوینی پێ گەیشتوو؟

بریتیە لەو ھەنگوینەی کە برێکی کەم لە پێکھاتەی ئاوی تێدایە کە بە پێیی ستانداردی جیھانی لە خوار ١٨ پلەی بریکس.

بریکس چیە ؟
بریتیە لە یەکەیەک بۆ پێوانەکردنی بری شەکر بەکاردێت لەرێگەی ھەلگەرانەوەی تیشک، ھەر یەک پلە بریکس بریتیە لە ١ ٪‏ شەکر و بۆ پێوانەکردنی بری شێ لە ھەنگویندا ئامێری Refractometer بەکاردێت.

Refractometer چیە:
ئامێرێکە بۆ پێوانەی شەکر بەکاردێت لە نێو پێکھاتە شلەکاندا ئەمیش لە رێگەی بەکارھێنانی تەکنیکی شکانەوەی تیشک.

کاتێک تیشک بە نێو ھەر مادەیەکی شل دا دەروات دووچاری شکانەوە دێت جا لەرێگەی ئەم شکانەوەیە دەتوانرێت دەستنیشانی پێکھاتەکانی ناوی بکرێت.

ئەم ئامێرە چۆن کاردەکات؟

سەرەتا پێوستە بگوترێت دووجۆری ھەیە یەکیَكیان دیجیتاڵیه‌  و ئەوی دیكه‌یان نۆرماڵه‌، کاری تۆ تەنھا دانانی چەند دلۆپێک لەو ھەنگوینەیە کە دەتەوێ تیستی کەیت لەسەر بەشی سامپلی ئامێرەکە پاشان قەپاغێکی شووشەیی ھەیە دەیدەیت بەسەریدا و لەرێگەی ئەو دەرچەیەی وەک دووربین وایە سەیری دەکەیت لە شەێنێک کە رووناکی لێ بێت.
ئەگەر خوێندنەوەکە لە سەرو ١٨٪‏ پلە بوو ئەوا ئەو ھەنگوینە ئامادە نیە بۆ ھەلگرتن پێوستە بھێلدرێتەوە لە شانەکان تا دەگاتە پلەی پێوست .

ئا:  د.هێدی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن