وادەی رەوانەكردنی پارەكەی بەغدا ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 17990

راچڵەكین

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وادەی رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، لەدوو رۆژی داهاتوودا بەغدا پارەكە بۆ هەرێم دەنێرێت.

شیروان میرزا، بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند: بەپێی بەدواداچوونەكانم، وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر پارەی مانگانەی دیاریكراوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووەو لەدوو رۆژی داهاتوودا پارەكە دەخرێتە سەر حساب بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، وتیشی: هیچ كێشەیەك لە رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە، بەڵام مانگە حكومەتی عێراق لە 17 تا 25 ی مانگ ئەو پارەیە دەخاتە سەر حساب بانكی هەرێم، بۆیە سبەینێ یان دوو سبەی بەدڵنیاییەوە ئەو پارەیە بۆ هەرێم دەنێردرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن