پزیشكێك کۆرۆنا ڤایرۆسە بەکتریا نییە
ڕاچڵه‌كین-
تا ئێستاش هه‌ندێك كه‌س له به‌كارهێنانی جۆری ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كلا نه‌بونه‌ته‌وه و هه‌ندێك ده‌رمانی به‌كتریا و هه‌ندێكی دیكه دژه ڤایرۆس به‌كار ده‌هێنن سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ ده‌رمان و ڤایرۆسێك نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆییه.
دكتۆر هیوا پزیشکی پسپۆڕی هەناو سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێت"بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا (antibiotics) ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو نابات، بۆیە پارەی خۆت بەفیڕۆ مەدە چ جای ئەوەی چەندین زیانی لاوەکیان هەیە"
ده‌شڵێت" پزیشکی پسپۆڕی هەناو یان هەناسە بڕیار دەدات کەی و چۆن دەرمانی دژە بەکتریا به‌كاربهێندرێت و
تەنها لەکاتی حالەتی توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت بە بوونی چەند نیشانەیەکی دیاری کراو و چەند پشکنینێکی تایبەت بە بوونی هەوکردنی بەکتریا دەدرێت"