ئه‌م جۆره په‌تاته‌یه نابێت بخورێت
ڕاچڵه‌كین-
به‌پێی رێنمایه‌كان پێویسته ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه یان نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه نیه و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت
له‌شكر حه‌مید ئەندازیاری خۆراک ده‌ڵێت" ماوەی هەڵگرتن و شێوازی هەڵگرتن کاریگەری هەیە لەسەر خراپ بوونی پەتاتەکه و لەو کاتەدا مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین دروست دەکات کە بەهۆی بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکانەوە هەروەها شێواز و ماوەی هەڵگرتنی دروست دەبێت"
ده‌شڵێت" بەهۆی ڕودانی کارلێکی کیمیای یەوە چەکەرە دروست دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ سەوزو پەتاتەکە نەرم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان کە ئەمەش بە ئاسانی هەرس نابێت و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت ودەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی لەش"
په‌تاته نابێت له شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره مادده‌ی دایۆکسین و سلیکات دروست بکات کە مادەی ژەهری یە كه زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، پێویستە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یان سەوز بوو بەهیچ جۆرێک نەخورێت.