راچڵەکین- سپۆرت
لەیاریی لوتکەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانەکانی ئەوروپا، یانەی ئینتەر میلان بە ئەنجامی ٢-١ لە بایر لیڤەرکوزنی بردەوە.
سەرەتا یانە ئیتاڵییەکە دوو گۆڵی لە رێگەی نیکۆلۆ بارێلا لە خولەکی ١٥ و لوکاکۆ لە خولەکی ٢١ تۆمارکرد، دواتر و ھەر لە نیوەی یەکەمدا کای ھاڤێرتز لە خولەکی ٢٤ گۆڵێکی بۆ لیڤەرکوزن تۆمارکرد بەڵام بەس نەبوو بۆ رزگاربوونیان لە شکست.
بەوەش ئینتەر میلان یەکەم کورسی لە چوارگۆشەی زێڕین پڕکردەوە.
لە یارییەکی تری ھەمان قۆناغیشدا، یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوتنێکی قورسی بەرامبەر یانەی کۆپنھاگن بەدەستھێنا بە گۆڵێکی بێوەڵام کە برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکی پێنجی تایمی زیادکراودا تۆماریکرد
ڤیدیۆیی گۆڵەکان: