ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە چۆنییەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەدات

ئابوری

11/08/2020     ژمارەی بینراو 4752

راچڵەكین-

بڕیارەلە كۆبوونەوەی ئاسایی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمدا، چۆنییەتی دابەشكردنی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران بڕیاری لەسەر بدرێت.

 ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا رایگەیاند سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر كات و چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی مانگی سێ دەكات. وەك میدیاكانی گۆڕان بڵاویانكردووەتەوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی داوا لە گەنجینەكان كرد لیستی مووچە بەبڕینی 21% ئامادە بكەن، بەڵام تەنها دوای چەند كاتكۆیەك لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی بڕیاردرا ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 3  بە لێبڕینەوە ڕابگیرێ، هەتا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدات.

 سەبارەت بەسەردانیكردنەوەی بەغدا لەلایەن شاندی دانووستانكاری هەرێم، ووتی:" جارێ سەردانی شاندەكە بۆ بەغدا دیاری نەكراوە و پێ ناچێت لەم هەفتەیەدا ئەو سەردانە ئەنجامبدرێت."

پێشتر وا بڵاوكرابوەوە كە ئەمڕۆ سێ شەممە شاندی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا و رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق واژوو دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن