كوشتن
ڕاچڵه‌كین-
له ڕووداوێكی دڵته‌زێندا له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر گه‌نجێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی كوشت و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته ناو خۆڵه‌وه دوای ئه‌وه‌ی داوای هاوسه‌رگیری لێ كردوه و كچه‌كه‌ش ڕه‌تی كردۆته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
پۆلیسی میسر ته‌رمی ئه‌م خانمه‌ی به پێچراوی له‌ناو سه‌ر سیسه‌مێك له نزیك زبڵی سه‌ر شه‌قامێك دۆزراوه‌ته‌وه و نیشانه‌كانی مۆربوونه‌وه و ئازاردان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئافره‌ته كوژراوه‌كه‌وه هه‌بووه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پزیشكه‌وه ئاشكرا بووه ئافره‌ته‌كه به ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوژراوه و بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
گه‌نجه‌كه ئاشكرای كردوه پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته كوژراوه‌كه‌دا هه‌بووه و جادووی لێكردوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات به‌ڵام هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كردوه و ئه‌ویش پێی وابووه هیچ ڕێگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و كوشتویه‌تی.